ڤیدیۆ.. کوڕێک بە زلە پەلاماری سەرۆکی فەرەنسای دا
03:04 - 10/06/2021
زەمەن-لایف ستایل
ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە میانی سەردانێکیدا بۆ شاری تاین
لارمیتاج، لەلایەن کورێکەوە لێی دەدرێت.
میدیا جیهانییەکان بە ڤیدیۆ بڵاویانکردەوە، ئیمانوێڵ ماکرۆن کاتێک سەردانی
شاری تاین لارمیتاج دەکات لە باشووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا، کوڕێک زلەیەکی لێدەدات و
پاسەوانەکانی لێی دوردەخەنەوە.
ڤیدیۆکە بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوویەوە و زۆرترین بینەری
دەبێت.