وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر "به‌ندكردنی" نه‌خۆشێك روونكردنه‌وه ده‌دات
04:47 - 18/05/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ بەدواداچوونی وردەكاری كێشەی به‌ندكردنی
نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر.
ئیسرا محەممەد، ژنێکى تەمەن 25 ساڵانە
و خەڵکی کەربەلایە و ئافرەتێکی تەمەن 25 ساڵانە و خەڵکی کەربەلایە و ئیستا لە
نەخۆشخانەى پار "زیندانى" کراوە و دەڵێت، "ماوەی 40 رۆژ دەبێت
کارگێڕی نەخۆشخانە پاسەوانیان بۆ داناوم و رێگەی چوونە دەرەوە لە ژوورەکەم لێ
قەدەغەکراوە، هەروەها خواردنی نەخۆشخانەشم نادرێتێ و ناشهێڵن لەدەرەوە خواردنم بۆ
بێت، چونکە ناتوانم پارەی نەخۆشخانە بدەمەوە".
دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: لەسەر بڕیاری وەزیری تەندروستی، ليژنەكانی
پشكنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم نەخۆشەی كردووە و بەدواداچوونی وردەكاری كێشەكە
بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکار یان هەر پێشێلکاریەکی مافی نەخۆش، لەهەر کەمتەرخەمی
و سەرپێچیەک رێكاری پێویست دەگیرێتەبەر و رایگشتی لێ ئاگادار دەكرێتەوە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنەوەیەك
لە وەزارەتی تەندروستی
سەبارەت بە
هەواڵی ئەو نەخۆشەی كە لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكان نەشتەرگەری بۆكراوە و
ماوەیەكە لەژێر چارەسەر لە نەخۆشخانەكە ماوەتەوە گوایە لەبەر نەدانی پارەی چارەسەر
رێگە نەدراوەبچێتە دەرەوە و كێشە بۆ نەخۆشەكە دروست کراوە، لەسەر بڕیاری بەڕێز
وەزیری تەندروستی، ليژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم نەخۆشەی كردووە و
بەدواداچوونی وردەكاری كێشەكە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکار یان هەر پێشێلکاریەکی
مافی نەخۆش، لەهەر کەمتەرخەمی و سەرپێچیەک رێكاری پێویست دەگیرێتەبەر و رایگشتی لێ
ئاگادار دەكرێتەوە.
جارێکی تر بە
پێویستی دەزانین کەوا هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی راگەیاندن ئاگاداربکەینەوە کەوا
دەتوانن بۆ هەر گلەیی و داواکاری و سکاڵا و پێشنیارێک وەزارەتی تەندروستی
ئاگاداربکەنەوە لەڕێگەی سندوقەکانی سکاڵا لە هەر نەخۆشخانەیەک یان لەڕێگەی
پەیوەندیکردن بە ژمارەی هێڵەکانی گەرم بۆ بەدواداچوون و پشکنین.
٠٧٥٠٨١٦٩٩٩١
٠٧٧١٤٤٤٨١٠٠
د. ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی
تەندروستی
١٨ ئایار ٢٠٢١