ئابوری

نرخی له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌

08:56 - 16/05/2021 195 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_ئابورى


نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌ و له‌ سه‌رووی 68 دۆلاره‌وه‌یه‌.



سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 68 دۆلارو 83 سه‌نت و  نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به‌ 65 دۆلارو 51 سه‌نته‌ بۆ هەر بەرمیلێک، ئه‌م نرخه‌ به‌راورد به‌ سه‌رله‌به‌یانی به‌دوێنێ نزیكه‌ی دوو دۆلار به‌رزبۆته‌وه‌.


كۆتای مانگی ئازار نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 70 دۆلاری تێپه‌ڕاند كه‌ به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی پێوانه‌یی بوو له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردودا.


ساڵی رابردوو له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement