بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:42 - 12/05/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 12-5-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
توڕەبوونەکانت بەسەر هاوپیشەکانتدا توشی چەند گرفتێکت دەکات، ئاگاداری شێوازی مامەڵەکردنت بە، پەیوەندی خۆشەویستیت بەردەوامەو پێکەوە بەختەوەرن، واز لە جگەرە کێشان بێنە زیانی تەندروستی هەیە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
توشی چەند کیشەیەک دەبیتەوە لە شوێنی کارەکەتدا، بەم نزیکانە گرفتەکانی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت چارەسەر دەبێت، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
گۆڕانکاری لە ژیانتدا روودەدات و گرفتەکانت چارەسەر دەبێت، خۆشەویستەکەت گرنگی بە تۆ نادات بەمەش هەست بە بێزاری دەکەیت، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەوڵدەدەیت لە شوێنی کارەکەت خۆو بۆ هاوپیشەکانت و بەڕێوەبەرەکەت بسەلمێنیت کە کەسێکی دڵسۆزی بۆ کارەکەت، ژیان بە خۆشی بەڕیێبکە چونکە گەڕانەوەی نیە، گرنگی بە دۆخی تەندروستیت بدە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
متمانەت بە خۆت هەیە و بە رۆحێکی پاکەوە کارەکانت ئەنجامدەدەیت، خۆشەویستەکەت هەواڵێکی خۆشت پێدەدات، هەست دەکەیت تەندروستیت بەرەو باشبوون دەچێت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
دەکەویتە کارێکی نوێوە بە موچەیەکی باش، خۆو کۆبکەرەوەو هەنگاوی جدی بن، کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوەو بەختەوەرت دەکات، سەردانی پزیشک بکەو پشکنین بکە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
قەدەرت قبوڵ بکە و بەردەوام بە لە کارکردن، چونکە داهاتووت گەش دەبێت، هەمیشە متمانەت بەخۆو هەبێت و سیستمی خواردنت رێکخەوە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەهۆی کۆمەڵێک گرفتەوە چەند بڕیارێکی قورس دەدەیت، کە دەبێتە هۆی گۆڕینی ژیانت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەرەو کۆتایی دەچێت، خواردنەوە گازییەکان کەمکەوە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
گرنگی بە کات بدەو لەهەموو بۆنەکاندا ئامادەبە، خۆشەویستەکەت هەست بە تەنهایی دەکات هەوڵبدە زۆرترین کاتی بۆ تەرخان بکە، کاتی خواردنی دەرمان رێکخەوە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
زیادەڕۆیی زۆر دەکەیت لە دژایەتیکردنی کەسە نزیکەکانت، خۆشەویستەکەت تا دێت لێت دووردەکەوێتەوە، ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بە و لە توشبوونت بە پەتا وەرزییەکان خۆو بپارێزە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
پرۆژەکەت دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوەو گۆڕانکاری لە ژیانتدا روودەدات، هاوسەرگیری ئەنجامدەدەیت، واز لە جگەرە کێشان بێنە زیانی تەندروستی بۆو هەیە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
بۆشاییەکی زۆرت لە ناو خێزانەکەت دروستکردوەو هەوڵبدە واز لە رابردوو بێنیت و بگەڕێیتەوە ناو کەسە نزیکەکانت، چونکە پێویستیان بەتۆ هەیە، گرنگی بە دۆخی تەندروستیت بدە.