دادگای پێداچوونەوە سزای سزادراوانی بادینانی پەسەند کرد
12:16 - 04/05/2021
زهمهن_ههولێر
حاکم لەتیف مستەفا بڵاویکردەوە، دادگای
پێداچوونەوە لە هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە سزای سزادراوانی بادینان پەسەند بکات.
حاکم
لەتیف مستهفا بڵاویكردهوه، بەداخەوە دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم کە لە پێنج دادوەر پێک دێن بەزۆرینەی دەنگی سێ
دادوەر سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد.
ئهو حاكمه دهڵێت،
رۆژێکی رەش و وەرچەرخانێکی ترسناک لەروی بەکارھێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی ،
ناوبانگی ھەرێمیش زیاتر ناشیرین دەکات.
باسی لهوهشكردووه،
تاقە رێگا مابێ ئەوەیە کە سەرۆکی ھەرێم لەئاستی وتەکانی خۆی بێ و بڕیارێکی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات، چونکە پێش بینی ناکرێ
تازە دەستەی گشتی دادگای پیداچونەوەش بریارەکەی بۆ بگۆڕدێت یان بیەوێت بیگۆرێت ئەگەر
داوای راستکردنەوەش بکرێ، ئەگەر گریمان سەرۆک رازیش بێ بیدات بەدەستەی گشتی.
حاكم لهتیف
مستهفا ئاماژهی بهوهشكردووه، "جارێ بڕیارەکەیان چاپ و ئیمزا نەکراوە ھیوادارین
چاوی پێدا بخشێنەوە دنیا ئەوەندەی بەبەرەوە نیە ، چونکە باش دەزانن بێ گوناحن و
تاوانیان نەکردوە، ھەروەک چۆن دادگای تاوانەکانی دھۆک پێشتر لە کەیسی ھاوشێوەی مامۆستا
بەدەل بەرواری بریاریدابوو کە ئەوەی مامۆستا بەدەلی پێ تاوانبار کراوە تاوان نیەو
دەچێتە خانەی ئازادی رادەربڕین و رەخنە گرتنەوە".