نرخى نه‌وت دابه‌زی
08:34 - 04/05/2021
زەمەن_ئابورى
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزى و له ده‌وروبه‌ری 67 دۆلاره‌وه مامەڵەى پێوەدەکرێت.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 67 دۆلار
و 30 سه‌نت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 64 دۆلار‌و 31 سه‌نته بۆ هەر بەرمیلێک.
كۆتای مانگی ئازار، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 70 دۆلاری تێپه‌ڕاند كه به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی
پێوانه‌یی بوو له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردودا.
لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی
خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا،
ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.