3569 کوردستان

"زەمەن" ناوی كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاودەكاتەوە

10:34 - 01/05/2021

زەمەن_هەرێمی كوردستان



بزوتنەوەی گۆڕان لە 27 بازنەی هەڵبژاردندا بە هاوپەیمانی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا بەشداری لە هەڵبژاردن دەكات.

 

سەرچاوەیەك لە بزوتنەوەی گۆڕان بە "زەمەن" راگەیاند: لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا، بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی بە شێوازی هاوپەیمانی بەشداری دەكەن.

وتیشی: بڕیاریشە بەمنزیكانە یەكێتی و گۆڕان لە بەلاغێكی هاوبەشدا وردەكاری رێككەوتنەكەیان ئاشكرادەكەن.


 ناوی كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان 

*شاری سلێمانی
 _شوناس شێركۆ
_د.رێزان ئەحمەد هەردی

*سنوری گەرمیان
_هۆشیار عومەر عەلی

*سنوری ئیدارەی راپەڕین
_بەكر بایز

*شاری هەولێر
_برزۆ مەجید

*قەزای كۆیە
_د.عەبدوسەلام محەمەد سوڵتان

*شاری كەركوك
_محەمەد نەسرەدین

 

تێبینی: ئه‌م ناوانه‌ نافه‌رمیه‌و بڕیاره‌ ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ فه‌رمی ناو و كاندیدی بازنه‌كان بڵاوبكاته‌وه‌

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن