شیوازی ژیان

بۆچی جاکی شان کوڕەکەی لە میراتەکەی بێبەش کرد؟

03:56 - 21/04/2021 313 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
ئەکتەری بەناوبانگی چینی جاکی شان، جایسی کوڕی لە میراتەکەی بێ بەش دەکات.

 

ماڵپەڕی ئەلفەن بڵاویکردەوە، ئەکتەری بەناوبانگی چینی جاکی شان، کوڕەکەی لە میراتەکەی بێبەش دەکات و هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە دەیەوێت کوڕەکەی خۆی هەوڵبدات پارە پەیدا بکات.

 

جاکی شان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای وڵاتەکەی دەڵێت "ئەگەر کوڕەکەم بتوانێت پارە پەیدا بکات ئەوا خۆی پارە بۆ خۆی دروستدەکات و ئەگەر نەشیتوانی ئەوا لەدەستی دەدات".

 

 جاکی شان نایشارێتەوە کە تەواوی سامانەکەی کە 350 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە دەداتە رێکخراوە خێرخوازییەکان.

 

جاکی شان لەساڵی 1954 لە وڵاتی چین لەدایک بوەو سێ منداڵی هەیە، هەروەها خاوەنی چەندین فلمی دیارە و ناوبانگێکی زۆری هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement