407 شیوازی ژیان

دوایین زانیاری لەبارەی وائل و خۆشەویستە نهێنییەکەی

12:47 - 21/04/2021

زەمەن-لایف ستایل

ماڵپەڕی ئەلفەن لەزاری چەند سەرچاوەیەکی دزەپێکراوەوە بڵاویکردەوە هونەرمەندی لوبنانی وائل کفوری لەگەڵ خۆشەویستەکەی گەشتێکی دوبەیان ئەنجامداوە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆ ئەوەی دووربن لە چاوی خەڵک و کاتی خۆش بەسەر بەرن، هونەرمەند وائل کفوری لەگەڵ شانا عبودی خۆشەویستی پێکەوە ماوەی یەک هەفتە لە دوبەی ماونەتەوە.

 

هاوکات وائل کفوری نایەوێت میدیاکان بە پەیوەندی نێوان خۆی و خۆشەویستەکەی بزانن و رەتیدەکاتەوە ئەگەر باس لە پەیوەندی ژیانی تایبەتی خۆی بکات.


 هونەرمەند وائیل کفوری لەساڵی 1974 لە لوبنان لەدایک بووەو خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییەو هەوادارێکی زۆری لەسەر ئاستی جیهان هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن