خاوەنی ئەم بورجانە هەرگیز متمانەیان بە خۆیان نییە
04:04 - 18/04/2021
زەمەن-لایف ستایل
ماڵپەڕی ئەلجەمیلە لە زاری شارەزایانی بواری فەلەکناسیییەوە بڵاویکردەوە کە خاوەنی چەند بورجێک متمانە بە خۆیان ناکەن، لەوانە:-
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کەسانی خاوەن ئەم بورجە هەستیار و بەسۆز و کۆمەڵایەتیین، بەڵام لەئاستی
عەشقدا متمانەیان بە خۆیان نییە و پێویستیان بە کاتی زۆرترە بۆ ئەوەی متمانەیان بە
خۆیان هەبێت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
کەسانی خاوەن ئەم بورجە هەر هەنگاوێک دەنێن بە گومانەوەیە و هەمیشە خۆی
بەدڵ نییە و رەخنەش لەدەوروبەرەکەی دەگرێت بەمەش ناتوانێت متمانە بە خۆی بکات.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
کەسانی خاوەن ئەم بورجە زۆر گوێ لە بیروڕای دەوروبەرەکەیان دەگرن، بەڵام
بەهۆی ئەوەی رق لە دڵدا هەڵدەگرن و لێبوردەییان کەمە، ناتوانن متمانە بە خۆیان
بکەن.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
کەسانی خاوەن ئەم بورجە توڕەن و دەیانەوێت هەموو کات دەیانەوێت شتەکان بە
دڵی خۆیان بێت، بەڵام لەهەمان کاتیشدا ناتوانن متمانە بە خۆیان بکەن لەکاتی بڕیار
دان لەسەر ژیانی خۆیاندا.