بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
11:31 - 18/04/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 18-4-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ژیانت بە ئاڕاستەیەکی باشتر بگۆڕەو بیر لەداهاتووت بکەرەوە، بەهۆی گەرماوە تووشی ئازاری ناوسک دەبیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
هەست بەقەلەقی و ترس دەکەیت، لەنێوان دوو کەسدا نازانیت کامیان هەڵبژێریت، بەڵام بورجەکەت پێت دەڵێت کەسیان هەڵمەبژێرە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
چەند کەسێک هەوڵدەدەن ژیانت تێک بدەن و تووشی کێشەی گەورەت بکەن، تووشی گرفتی دڵ دەبیت و پێویستە پارێزی لە خواردندا بکەیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هێندە خۆپەرست مەبەو بیرێک لە ژیانت بکەرەوە، کەسوکارەکەت لەسەر شتی پڕوپوچ لەخۆت زویر مەکە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
خۆشتری سات لایتۆ بوونی خۆشەویستەکەتە لەگەڵتدا، بۆ ئەمەش دەبێت هەوڵبدەیت خۆت لەدڵیدا بچەسپێنیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بە دۆخێکی دارایی خراپدا تێپەڕ دەبیت و پێویستیت بەهاوکاری دەبێت، دەبێت بە دوای کارێکی نوێدا بگەڕێیت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هێندە خۆپەرست مەبە لە ئاست کەسە نزیکەکانت و گرنگیان پێبدە، چونکە تووشی هەر کێشەیەک بیت ئەوان هاوکاریت دەکەن.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
کەسێکی زۆر نزیکت نەخۆشییەکیقورس دەگرێت و کاریگەری لەدەروونت دەکات، خۆشەویستەکەت پێویستی پێتە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
دڵت لە خۆشەویستەکەت پیسە و متمانەت پێی نییە، لەبەر ئەم هۆکارە کەسانی دیکە بەکارمەهێنە بۆ ئەوەی تاقیبکەیتەوەو لێی دڵنیا بیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
گەشتێک لەگەڵ کەسە نزیکەکانت ئەنجامدەدەیت و کاتی خۆش بەسەر دەبەن، لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە وەسف دەکرێیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
دەتەوێت پلان لەدژی کەسێک دابنێیت، بەڵام دواتر پەشیمان دەبیتەوەو لێی دووردەکەویتەوە، تووشی ئازاری مل دەبیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
خۆت لەگەڵ دۆخی خراپی ئێستادا بگونجێنە و گوێ بۆ کەس مەگرە، هەمووشتێک باشدەبێت و بەمنزیکانە ژیانت خۆش دەبێت.