تاڵیبان دهیهوێت ئیماراته ئیسلامییهكهی دروستبكاتهوه
05:38 - 17/04/2021
زهمهن_جیهانی
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی
ئێران، رایگهیاند: پلانی تاڵیبان سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی ئیماراتی ئیسلامییە و رهتیكردهوه
وڵاتهكهی رێگه بهوه بدات.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی
هەواڵی ئێران IRNA،
لە وتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵاین بە بەشداری وەزیری دەرەوەی هیندستان،
سوبراهمانیام جایشانکار و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان، حەمدوڵڵا موهیب
پێشکەشی کرد، زەریف هەڵسەنگاندنی بۆ گفتوگۆکانی ئاشتیی لە ئەفغانستان و کشانەوەی
هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە کرد.
زەریف ئاماژەی بەوە کرد کە ناگونجێت
ئەفغانستان بگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٩٠، وتی: ''دەزانین کە پلانی تاڵیبان سەرلەنوێ
دامەزراندنەوەی ئیماراتی ئیسلامییە. بەڵام ئەو پلانە کردەیی نییە و رێککەوتنێکی
گشیتیی نییە بۆ ئەوە. ئێران و وڵاتانی ناوچەکە رێگە نادەن ئەفغانستان بگەڕێتەوە بۆ
ساڵانی ٩٠کان''.
وەزیری دەرەوەی ئێران زەریف،
کشانەوەی ئەمریکای لە ئەفغانستان بە هەنگاوێکی ئەرێنیی لە قەڵەمدا و رایگەیاند:
''نابێت تاڵیبان ئەو هەلە بۆ زیادکردنی توندوتیژی بەکاربهێنێت. دەبێت تاڵیبان بە
بێ لەدەستدانی کات لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستاندا بکەوێتە گفتوگۆی جددیەوە''.