هونەرمەندێکى کورد بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا
11:22 - 14/04/2021
زەمەن_رۆژهەڵاتى کوردستان
هونەرمەندێکى کوردی خەڵکی مەریوان، لە شاری تاران بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسى
کۆرۆنا گیانى لەدەستدا.
مەنسوور چەمەنی هونەرمەندى بواری سینەما
و دەرهێنەری کوردی خەڵکی مەریوان، دواى ماوەیکە لە توشبوون بە
ڤایرۆسى کۆرۆنا، دوێنێ سێشەممە گیانى لەدەستدا.
مەنسوور چەمەنی، لە ساڵى 1976 لە مەریوان لەدایکبووە و لە زۆربەی بەرهەمە دیکیۆمێنتی
و دراما و فیلمەکانیدا خەم و ئازار و مەینەتییەکانی نەتەوەکەی ڕەنگی داوەتەوە.
فیلمەکانی مەنسوور چەمەنی لە فێستیڤاڵە نێونەدەوڵەتییەکانی وەک ئیسپانیا، بەرلین،
مەکزیک، سلێمانی و تاراندا بەشدارییان کردووە و چەندین خەڵاتی بردووەتەوە و گۆشەیەک
لە ژیانی پڕ لە کارەساتی نەتەوەکەی بە شێوەیەکی هونەرمەندانە لە ڕێگای ئەو فیلمانەوە
پیشانی دنیا داوە.

