شیعری خانمە شاعیرەکانی کورد بە فەڕەنسی بڵاودەبێتەوە
            
                 10:59 - 07/04/2021 
        
            
            
               
               
            
            
       
 کولتوری زەمەن
 
"شیعری ژنانی کورد" بە زمانی فەڕەنسی لە دەزگای ئارمەتان  لە ژێر ناونیشانی  Poèmes kurdes au féminin” بڵاوکرایەوە، شیعرەکان لەلایەن نوسەر و وەرگێری کورد د. ئەحمەدی مەلا کراون بە فەڕەنسی.
بەرهەمی ناوبراو شیعری ٣٠ ژنە شاعیری کوردستان لە خۆ دەگرێت، کە ئەحمەدی
مەلا کۆی کردوونەتەوە و تەرجەمەی سەر زمانی فەڕەنسی کردوون.
ئەم هەڵمەتە ئەدەبییە وەکو هێڵی هاوتەریب هاتۆتە پێشەوە لەپاڵ کچانی
رۆژئاوڤا کە بە دڵ و گیان بەرگرییان لە خاک و ئاوی خۆیان کرد.
نیکۆل بارییەر پێشەکی بۆ نووسیوە و ژێرار شالیان، گەورە نووسەری
فەڕەنسی دوا لاپەڕەی رازاندۆیەوە و زاری هونەرمەند دیزانی بەرگەکەی کێشاوە و لە
زنجیرە کتێبی " میللەتان، کەلتوور و ئەدەبی رۆژهەڵات" بڵاوبۆتەوە کە
نەزەند بەگیخانی بەڕێوەی دەبات.