نرخه‌كه‌ی كه‌متره له‌مانگی رابردوو.. نرخى كارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان دیارى کرا
10:54 - 02/03/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له‌هەرێمى کوردستان بۆ مانگى شوبات، لە نێوان شەش هەزار و 500 دینار بۆ هەشت هەزار دینار دەبێت.
قایمقامیەتى
سلێمانى رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە (2 ئازار 2021) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبوەوە،
بۆ دیاریکردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كان بۆ مانگی دو (شوبات) به‌پێی نرخی
سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك کاتژمێر كاره‌بای موه‌لیده
بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (38) دینار ده‌بێت.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه
بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (170) بۆ (210) کاتژمێرە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای
موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان شه‌ش هه‌زار و 500 دینار بۆ هه‌شت هه‌زار
دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی
دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هاوکات لە پارێزگاى هەولێریش، هەمان نرخ بۆ ئەمپێرى کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان دیارى کراوە.
قایمقامیەتى
سلێمانى راشیگەیاندووە، خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده
ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی سێ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌یانیان له‌سه‌عات (7 بۆ
8) و نیوه‌ڕوان له سه‌عات (12) بۆ سه‌عات (1)ی شه‌و، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك
كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین
بكه‌ن، جگه له رۆژانی هه‌ینی كه به‌یانیان كارناكه‌ن.