هونەرمەندێکی بەناوبانگی میسری کۆچی دواییکرد
10:24 - 01/03/2021
زەمەن-لایف ستایل
هونەرمەندی بەناوبانگی میسری یوسف شەعبان
بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
پاش ئەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت، یوسف
شەعبان رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، بەڵام بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە، لە
تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دواییدەکات.
یوسف شەعبان لە ساڵی 1931 لە قاهیرە لەدایک
بووەو خاوەنی چوار منداڵە، هەروەها یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی میسر کە
خاوەنی چەندین فیلم و درامەیە.
