نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
08:29 - 01/03/2021
زەمەن_جیهان
نرخى نەوت لە
بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبووەوە و ئه‌مڕۆ لەسەروى 65 دۆلارەوە مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
سه‌ر له‌به‌یانی
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 65 دۆلار‌و 49 سه‌نت و
نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكیش به 62 دۆلار‌و 52 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
له دوای دۆزینه‌وه‌ی
چه‌ند ڤاكسینێك و ده‌ستكردن به به‌كارهێنانی له به‌شێك له وڵاتان، نرخی نه‌وت
رووی له به‌رزبونه‌وه كردووه.
دوای بڵاوبوونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین
ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.