حكومه‌تی هه‌رێم: پێمانخۆشه سه‌دا سه‌دی مووچه بده‌ین
05:02 - 24/02/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی
لێبڕینی مووچه ئاشكرابكات، وتی: وه‌كو حكومه‌ت پێمانخۆشه سه‌دا 100 موچه دابه‌شبكه‌ین.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا له دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له باره‌ی رێژه‌ی
لێبڕینه‌وه پرسیاری لێكرا، له وه‌ڵامدا وتی: وه‌كو حكومه‌ت پێمانخۆشه و به‌رپرسین
له‌وه‌ی سه‌دا 100 موچه دابه‌شبكه‌ین، به‌ڵام خۆتان ده‌زانن خه‌رجی هه‌یه و
داهات هه‌یه ئه‌مه له وه‌زاره‌تی دارایی یه‌كلاده‌كرێته‌وه چۆن مووچه دابه‌شبكرێت.
وتیشی: هیچ حكومه‌تێك نیه پاره‌ی هه‌بێت و مووچه نه‌دات، ئه‌م بابه‌ته
لای ئێمه ئه‌وله‌ویه‌ته و هه‌ر كاتێك پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌ست بوو له ئه‌نجامی
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و به‌های دۆلار، مووچه‌ی ته‌واو ده‌درێت.
ئه‌مه له كاتێكدا مانگی رابردوو به رێژه‌ی لێبڕینی سه‌دا21 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
دابه‌شكرا، له‌م مانگه‌شدا به هه‌مان میكانیزم ده‌بێت.