662 ئابوری

دوایین زانیاری له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێم و ناردنی بۆ په‌رله‌مان

03:52 - 21/02/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


وەزیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دارشتنی پرۆژە یاسای بودجەی ۲٠۲۱و پێویسته‌ ئه‌و رۆژمێره‌ی بۆ پڕۆژه‌یاساكه‌ دیاری كراوه،‌ ته‌واو بكرێت و ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان بكرێت.


ئەمرۆ یەک شەمە ۲۱_۲_۲٠۲۱ لەدیوانی وەزارەت بەسەرپەرشتی د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەی هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی بەرێوەچوو.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌، بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی پرۆژەکان و بەرێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی ئامادەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون، هەڵسەنگاندن بۆ ئامادەکاریەکانی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۲۱کرا "کە هەر دوو وەزارەت لەماوەی ڕابردوو لەگەڵ تەواوی وەزارەت و دامەزراوەکان بۆ دیاری کردن و پێشنیارکردنی داهات و خەرجیەکانیان.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە ڕاپۆرتی هەردوو وەزارەت گفتوگۆی لەبارەیەوەکرا و تێبینی و سەرەنجەکان خرانە ڕوو.

وەزیری پلاندانان جەختی کردەوە، پێویستە بە گوێرەی ئەو رۆژ ژمێرەی بۆ پرۆژەیاسای بودجە ساڵی ۲٠۲۱ دیاری کراوە تەواو بکرێت و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.

پێشتر زاگرۆز فه‌تاح بریكاری وەزارەتی پلاندانان رایگه‌یاندبوو، هەوڵ هەیە تا مانگی ئاداری داهاتوو، بودجە ئامادە بێت و پلانمان هەیە لە كۆتایی مانگی شوباتدا رەشنووسی بودجەی 2021 ئامادە بكرێت، دواتر ئەنجوومەنی وەزیران پەسندی بكات و بۆ پەسندكردنی ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن