529 کەلتور

چیرۆکێکی ترسناک

09:20 - 27/01/2021


مارکۆ دینیفی
لەعەرەبیەوە: هێمن مەحمود

خاتوو (سمیسۆن) کە خەڵکی لەندەنە بڕیاریدا مێردەکەی خۆی بکوژێت ( ئەم چیرۆکانە هەمیشە لەنێوان ئینگلیزەکاندا روودەدەن)، لەبەر هیچ نا، تەنها لەبەر ئەوەی دوای پەنجا ساڵ لەژن و مێردایەتی تاقەتی نەمابوو.

بەمێردەکەی وت:
- سادیۆس...دەتکوژم!
مێردەکەی بەپێکەنینێکی ماندوویەتیەوە پێی وت:
- ئۆفیمیا، تۆ گاڵتە دەکەیت؟.
- من کەی گاڵتەم کردووە؟.
- هەرگیز.. ئەوە ڕاستە.
- ئەی بۆچی لەم ساتەداو لەبابەتێکی مەترسیداری وەک ئەمە گاڵتەبکەم؟
مێردەکە پێکەنینەکەی درێژەپێداو وتی :
- يئەی چۆن دەمکوژیت..؟
- تا ئێستا نازانم. لەوانەیە رۆژانە کەم کەم ژەهر بکەمە خواردنەکەتەوە، یاخود دەستکاری ئۆتۆمبیلەکەت بکەم و پارچەیەکی لێبکەمەوە تا وەرگەڕێیت، یاخود پاڵێکت پێوەبنێم و لەقاڵدرمەکانەو بتخەمە خوارەوە، یان لەوانەشە کاتێک خەوتویت فرسەتت لێ بێنم و بەشەمعدانە زیوینیەکە بکێشم بەسەرتاو بتکوژم، یان کارەبا بخەمە سەر حەوزی حەمامەکەوە. بابزانین چۆنەبێت..؟

بەڕێز سمیسۆن تێگەیشت ژنەکەی گاڵتەناکات.
خواردن و خەوی لەدەستدا، دواتر توشی نەخۆشی دڵ و مێشک بوو.

دوای شەش مانگ گیانی لەدەستدا.

ئۆفیمیا سمیسۆن کە ژنێکی ئیمانداربوو، سوپاسی خودای کرد کەوا نەیکردووە بە بکوژو لەئەنجامدانی ئەو کوشتنە رزگاری کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن