یه‌كه‌مین پسپۆڕی نه‌خۆشی ده‌رونی له هه‌رێم كۆچی دوایی كرد
09:43 - 24/01/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم،
گیانله‌ده‌ستدانی د. عه‌دنان عه‌بدولوه‌هاب پزیشكی پسپۆڕی راوێژكار له نه‌خۆشیه‌كانی
ده‌رونی راگه‌یاند كه یه‌كه‌مین پسپۆڕی نه‌خۆشی ده‌رونی بوو له هه‌رێم.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكداوه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ د.
عدنان عه‌بدولوه‌هاب پزیشكی پسپۆڕی ڕاوێژكار له نه‌خۆشیه‌كانی ده‌رونی و مامۆستای
كۆلێژی پزیشكی له‌شاری هه‌ولێر، به نه‌خۆشی كوشنده كۆچی دوایی كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
دكتۆر عه‌دنان پزیشكێكی دڵسۆز و پێشه‌نگ و دێرین و یه‌كه‌مین پسپۆڕی بواری نه‌خۆشی
ده‌رونی بو كه ساڵانێكی زۆر خزمه‌تی زۆری نه‌خۆشان و فێركردنی خوێندكارانی پزیشكی
كردوه.