پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان
09:34 - 24/01/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 24-1-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
پێشنیاری کارێکی نوێت بۆ دەکرێت، واز لە کۆمەڵێک شتی لاوەکی دێنیت و لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەیەکەوە پلان بۆ ژیانتان دادەڕێژن.
گا (4/20 بۆ 5/20)
گەشتێکی چەند رۆژی ئەنجامدەدەیت و هەوڵدەدەیت رابردوو لەبیر بکەیت بۆ ئەوەی دەستپێکی ژیانێکی خۆش بکەیت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
ئەم چەند رۆژە کەسێک بەبەردەوامی دەبینیت و بەمەش بەردەوام هەست بە بێزاری و قەلەقی و کەمی خۆت دەکەیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
رۆژێکی خۆش بەڕێدەکەیت و هەڵسوکەوتەکانت بەرەو باشبوون دەچێت، ئەمەش جێی خۆشحاڵی دەبێت بۆ خێزانەکەت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەمڕۆ کەسێک کە ماوەیەکی زۆرە هەواڵی نازانیت، پەیوەندیت پێوەدەکات و دڵخۆشت دەکات، بەمنزیکانە گەشتێک دەکەیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بەهۆی خەمخواردنی زۆر بۆ خۆشەویستەکەت، نەخۆش دەکەویت و تووشی تەنگە نەفەسی دەبیت، پێویستە پشوو وەرگریت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بەهۆی کارێکتەوە تووشی کێشەیەک دەبیت و بە پێدانی بڕێک پارە چارەسەری دەکەیت، ئاگاداربە کێشی لەشت زیاددەکات و خواردنی تەندروست بخۆ.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لەگەڵ کەسێکی نزیکت گەشتێکی چەند رۆژە ئەنجامدەدەن و دڵخۆش دەبن، لەگرفتی تەندروستی دڵ رزگارتدەبێت و چاکدەبیتەوە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
بەمنزیکانە پرس و را بە بەرپرسەکەت دەکەیت بۆ کارێک بەڵام ئەو رەتیدەکاتەوە، هەواڵێکی خۆش لەبارەی شتێکەوە دەبیستیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
مەهێڵکە کەس دەستوەرداتە نێوان تۆ و هاوسەرەکەت، بەیەکەوە کێشەکانتان چارەسەر بکەن، دوورکەوەرەوە لە خواردنی چەوری.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لە شوێنی کارەکەتدا بەرپرسەکەت داوای شتێکت لێدەکات و بەمنزیکانە پلەت بەرزدەکاتەوە، تەندروستیت باش دەبێت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەمڕۆ بڕێک پارە دێتە دەستتەوەو چەند دەرگایەک بە رووتدا دەکرێتەوە، لەبارەی خۆشەویستەکەتەوە بڕیارێک دەردەکەیت.