748 شیوازی ژیان

سی ئێن ئێن چەند نهێنییەک لەبارەی رۆشتنی ترەمپەوە ئاشکرا دەکات

11:39 - 21/01/2021

زەمەن-لایف ستایل

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دوای کۆتایی هاتنی وادەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، کۆتای بە کابوسی گەلی ئەمریکا و جیهان هات.

ئێستا جۆ بایدن بۆتە سەرۆکی نوێی ئەمریکا و ماڵپەڕی سی ئێن ئێنیش لە بڵاوکراوەیەکیدا روونیدەکاتەوە کۆتایی هاتنی وادەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، کۆتایی هاتن بوو بە کابوس(خەونی ناخۆشی)ی گەلی ئەمریکا و سەرتاسەری جیهانیش،هەروەها میلانیای هاوسەریشی یادەوەرییەکانی دەنوسێتەوەو دەیکات بە کتێب.

 

لە بڵاوەکراوەکەدا ئەوەش هاتووە دۆناڵد ترەمپ خۆی پێی وایە، کە کاتێک سەرۆک بووە ئەمریکای بونیاد ناوە، بەڵام گەلی ئەمریکا بە پێچەوانە بیر دەکەنەوەو دەڵێن کاتێک ترەمپ سەرۆک بووە ئەمریکا رووخاوە.

 

هەروەها ترەمپ متمانەی خەڵکی دۆڕاندووەوو رۆژانە درۆی گەورەی کردووەو پیشەکەی بەکارهێناوە بۆ فراوانکردنی کارە هەڵەکانی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن