ڤیدیۆ.. دوای ٤٧ ساڵ هاوسەرگیری هێشتا شێوەی هاوسەرەکەی نەدیوە
10:53 - 21/01/2021
زەمەن-لایف ستایل
پیاوێکی وڵاتی سعودییە لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ئاشکرایدەکات، کە سەرباری ئەوەی47 ساڵە ژنی هێناوەو منداڵی لێبووە، بەڵام تاوەکو ئێستا شێوەی نەدیوە.
ماڵپەڕی ئەلوەتەن بە ڤیدیۆ بڵاویکردەوە، لە وڵاتی سعودییە پیاوێک بەناوی "ئەبو نایف" لە گرتە ڤیدیۆیەکدا بۆ یەکەمجار نهێنی ژیانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، جگە لەوەی 47 ساڵە ژنی هێناوەو 10 منداڵی لێی بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا شێوەی ژنەکەی نەدیوە.
ئەبو نایف نایشراێتەوە کە بەهۆی تەقالید و کلتوری خێزانەکەیەوە تووشی ئەو کارە بووەو لە تەواوی سعودییە چەندین تەقالیدی جۆراو جۆر هەیە.
ڤیدیۆیەکە بە خێرایی بەتەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوویەوەو زۆرترین قسەوباسی لەبارەوە کرا.