ڤیدیۆ.. شیلان و سومەیە بوونە شازادەکانی دیزنی
12:27 - 17/01/2021
زەمەن-لایف ستایل
هەردوو خانمە پێشکەشکار شیلان ئاکجان و سومەیە گۆران خۆیان کرد بە شازادەکانی دیزنی و پۆشاکیان ئەو کەسایەتییان پۆشی.
لە ئەوکانتی خۆیان لە ئینستاگرام، هەردوو خانمە پێشکەشکار شیلان ئاکجان و سومەیە گۆران وێنە و گرتە ڤیدیۆیان خۆیان بڵاوکردۆتەوە و تێیدا خۆیان کردووە بە هەردوو کەسایەتی دیزنی، ساندرێلا و دەنکە هەنارە، بەمەش سەرنجی هەوادارانیان بۆ خۆیان راکێشت.
شیلان ئاکجان و سومەیە گۆران هەردووکیان پێشکەشکاری کەناڵی کورد ماکس شۆون و جگە لەوەش کاری ریکلام و چالێنج دەکەن.