1966 شیوازی ژیان

پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

11:30 - 17/01/2021

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 17-1-2021ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ئەوەندە بیر لە نەخۆشی مەکەرەوەو چێژ لە ژیانت وەرگرە، لە ئاستی خێزانەکەت کۆتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە با پەشیمانی بەدوادا نەیەت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
دووربکەوەرەوە لە دانانی پلان بۆ لەناوبردنی کەسایەتی باشی چەۆد هاوڕێیەکت، گرنگی بەتەندروستیت بە چونکە نەخۆشیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
دووبارە کارەکانت دەستپێدەکاتەوەو پلانەکانت دەخەیتە بواری جێبەجێکردنەوە، گۆڕانکارییەکی زۆر ڕوودەدات لە ژیانتا.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەردەوام لەسەر کاریت و خۆشەویستەکەت پشتگوێ خستووە، ئاگاداری دۆخی تەندروستی بدە با نەخۆش نەکەویت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
گرێبەستی کارکردن هەڵدەوەشێنیتەوە، لە ژیانی تایبەتت هەست بەکەمی دەکەیت، لە خۆشەویستەکەت دووردەکەویتەوە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
پاساو بۆ ئەو هەڵەنە مەهێنەرەوە کە ئەنجامیان دەدەیت، هەست بە ماندووبوونێکی زۆر دەکەیت و پێویسته پشوو وەرگریت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بەگوێی هەموو کەسێک مەکە با نەکەویتە هەڵەوە، هاوسەرەکەت ‌پێت سەرسامە و هەموو شتێک بۆ دەکات بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەهۆی هەژاریتەوە، هاوسەرەکەت هەرچی دەڵێت تۆش پێی دەڵێیت باش، ئەمەش زیانت پێ دەگەیەنێت و ئەنجامەکەی باش نابێت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
تووشی خەمێکی قوڵ دەبیت و ڕێگاکانی بەردەمت دادەخرێت، بەڵام هێندە ناخایەنێت هەموو شتێک بەدڵی تۆ دەبێت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
کاتی خۆت بە شتی لاوەکییەوە سەرقاڵ مەکە، لە شوێنێکی دوورەوە خۆشەویستەکەت دەگەڕێتەوەو چاوت پێی دەکەوێت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
دەکەویتە قۆناغێکی نوێوە، نهێنی خەڵک بپارێزە چونکە باسکردنی دەبێته هۆی نانەوەی شەڕ، کێشەیەکی ڕابردوو سەر هەڵدەداتەوە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەست دەکەیت گۆڕانکارییەک لە ژیانتدا ڕوودەدات، بیرۆکەی باش دەخەیتە بەردەم بەرپرسەکەت و بەهۆیەوە سەردەکەویت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن