كه‌شناسی واده‌ی شه‌پۆلێكی باران و سه‌رمای راگه‌یاند
09:37 - 16/01/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق،
پێشبینی شه‌پۆلێكی سه‌رمای توند ده‌كات له سه‌رانسه‌ری عێراقدا.
مه‌حمود عه‌بدوله‌تیف، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی
ژینگه له ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند: به‌پێی پێشبینیه‌كان رۆژانی یه‌كشه‌ممه
و دووشه‌ممه، سێشه‌ممه، له ناوچه‌كانی باكوردا بارانی مامناوه‌ند و لێزمه
باران ده‌بێت.
وتیشی: دوای ئه‌وه‌ش شەپۆلێکی
توندی سه‌رما ده‌ستپێده‌كات كه له وه‌رزی باران بارینی ئه‌مساڵدا رووینه‌داوه و
سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه‌شناسی
عێراق، وتیشی: لە زۆربەی ناوچەکانی باکوری وڵات پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر
دادەبەزێت، لەناوچەکانی باشوری عێراقیش شەپۆلێکی سەرمای سیبیری ناوچەکە دەگرێتەوە
کە بارستەهەوایەکی ساردی لەگەڵدایە، لەگەڵ بایەکی سارد کە لەناوچەکانی باکورەوە
هەڵیکردوە.