361 کوردستان

ئەمریکا: پشتیوانی دایەلۆگی بەردەوامی کوردی-کوردی سوریا ده‌كه‌ین

10:16 - 15/01/2021

زه‌مه‌ن_سوریا

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە سوریا رایگه‌یاند، ئه‌وان پشتیوانی دایەلۆگی بەردەوامی کوردی-کوردی سوریا ده‌كه‌ن.



له‌ تویتێكدا باڵوێزخانەی ئەمریکا لە سوریا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی دایەلۆگی بەردەوامی کوردی-کوردی سوریا ئەکات و چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی بەردەوامی ئەکات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەم گفتوگۆیانە پشتیوان و تەواوکەری پرۆسەی سیاسیە بە فراوانی بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٢٥٤ بەرەو مسۆگەرکردنی داهاتویەکی گەشتر بۆ هەموو سورییەکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن