ئــومێــــــــــــــــــــد
05:41 - 14/01/2021
گۆران مه‌ریوانی
رۆژگار
وه‌ك هه‌موو رۆژێكی
تر ئاساییه
مه‌رگ له‌به‌ر ده‌رگا
چاوه‌ڕێ،
هیواش،
ئومێدێكه لە مێژە
لە من دیار نییه.
من راده‌بم
وه‌كو دایكم فێری
كردوم،
خۆر له رۆژهه‌ڵاته‌وه
هه‌ڵبێ،
ئیتر لای من
..... به‌یانییه.
ماڵه‌كه‌م كۆ ده‌كه‌مه‌وه
زۆربه‌ی شتێ كه
من هه‌مه
خه‌می دووری و دابڕان
و سه‌بورییه
ده‌رگای ژووری میوانەکەم
ده‌كه‌مه‌وه
کەس نابینم
هه‌ر وه‌كو خۆی
به به‌تاڵی،
له‌سه‌رخۆ دایده‌خه‌مه‌وه.
رۆژگار
وه‌ك هه‌موو رۆژێكی
تر،
تاریكه یان رووناكییه.
مه‌رگ له‌به‌ر ده‌رگا
چاوه‌ڕێ؛
هیواش،
میوانێكه؛
ماڵی غه‌ریب و دووری
من ........ به‌ڵه‌د نییه.
ده‌چمه هه‌یوانه‌كه‌مان
كۆترێك ته‌نیا ده‌خوێنێ
سمۆره‌یه‌ك به
بێچووه‌كانی ده‌ڵێ؛
كه‌ستان ئه‌مڕۆ
نه‌چنه ده‌رێ
دونیا ته‌واو
...... ته‌ماوییه.
رۆژگار
وه‌ك هه‌موو رۆژێكی
تر .... خه‌ماوییه
من هه‌میشه،
پێش به‌رچایی
وه‌ك رۆژانی تر
ئاسایی
کەمێ دوودڵم،
ده‌رگا له رووی
ئه‌م میوانه‌م
بكه‌مه‌وه!
یان ئه‌مڕۆش به
كۆڵانی غه‌ریبیا
خۆم بدزمه‌وه.
بچمه سۆراخی ئومێدێ
ساڵانێكه لێم بزره!
روو له هه‌ر لایه‌ك
ده‌كه‌م
ئومێد، ئومێد، ئومێد
ئومێدیش لە ھیچ
شوێنێکەوە .... دیار نییه.
هیندوستان