نرخی نه‌وت جارێكی دیكه دابه‌زی
08:39 - 14/01/2021
زه‌مه‌ن_جیهان
نرخی
نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، چەند رۆژێكە رووی لەگۆڕانكاریدایه و ئه‌مڕۆ دابه‌زینی
به‌خۆوه بینی، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێـت دوێنێ چوارشه‌ممه به‌رزترین ئاستی له
ماوه‌ی 11 مانگی رابردوو تۆمار كرد و له سه‌روی 57 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخی
یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 55 دۆلار و 99 سه‌نت دابه‌زی و نرخی یه‌ك به‌رمیل
خاوی ئه‌مریكیش بوو به 52 دۆلار و 99 سه‌نته.
لە مانگی ئازاری ساڵی
رابردوو دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین
ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.