673 عیراق

پەرلەمانتارانی شیعە دوو بۆچونیان لەسەر پشکی هەرێم هەیە

10:45 - 12/01/2021

زه‌مه‌ن_به‌غدا


هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، دوو بۆچونی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌ له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتژمێر 11ی سه‌ر له‌به‌یانیه‌وه‌ تا هەشت و نیوی شەو، لە دەرەوەی تەلاری پەرلەمان لیژنەی دارایی سەرقاڵی گفتوگۆی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 بوون.

 

هۆشیار عه‌بدوڵا، له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانه‌وه‌ وتی: وەک خوێندنەوە و گفتوگۆی سەرەتایی موناقەشەی ئەو مادانەمان کرد کە پشکی هەرێمی تێدایە بۆچونی کوتلە شیعییەکان دوو ئاستی هەیە، یەکیان ئەوەیە هەمان دەقی قانونی پرکردنەوەی کورتهێنانی دارایی دابنرێتەوە، رایەکیتر ئەوەیە بەتەنسیق لەگەڵ هەرێم هەموو مەلەفی نەوت بە ئیلتیزامات و قەرز و کێشەی گرێبەستەکانەوە وەربگرن و لەبەرامبەردا پشکی هەرێم جێگیر بکرێت.

 

وتیشی: داکۆکیمان لە پشکی هەرێم لە چوارچێوەی ئەو ئالیەتەدا کرد کە زەمانی موچە بکات بۆ فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی تر، نەک بگەرێینەوە سەر هەمان تاس و حەمامی ئیلتیزامکردن و نەکردنیی هەرێم و بەغدا، تێگەیشتنەکان تا ئێستا خراپ نین، بەڵام دواجار گفتوگۆکانی ئێستا سەرەتایین و لە  کاتی گۆڕانكاری یاساکەدا جێگیر دەبێت.

 

په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی داوایانكردووه‌ پشکی هەرێم بە خشته‌یه‌ك لە سەر بنەمای داتای وەزارەتی پلاندانان جیابکرێتەوە و دیار بێ پشکی هەرێم لە ئاستی پارێزگاکاندا چۆن دابەشکراوە.

 

لیژنەی دارایی رۆژانە بەیانیان و ئێواران دانیشتنەکانی درێژە پێدەدات رێکەوتنێکی سەرەتایی کراوە لەسەر ئەوەی بە زوویی ئامادەبکرێت بۆ دەنگدان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن