"هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كاركردنی هه‌یه"
03:39 - 12/01/2021
سازدانی: سه‌رچین ساڵح
دوێنێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانی، له‌لایه‌ن فراكسیۆنی گۆڕان و
كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئاینده‌و
چوار په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆوه پێكهێنرا، كه ژماره‌یان 15 په‌رله‌مانتاره و
پێشتر ناویان له خۆیان نابوو گروپی (15).
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئامانجی دروستكردنی
هاوپه‌یمانێتییه‌كه و شێوازی به‌ڕیوه‌بردنی "زه‌مه‌ن"ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی
له‌گه‌ڵ د. رێبوار كه‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامی (هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانی) ئه‌نجامدا.
زه‌مه‌ن: ئامانج لە هاوپەیمانیەتیەکە چیە؟
د. رێبوار كه‌ریم مه‌حمود: ئامانجه‌كه لێی روونه كه هه‌وڵدانه بۆ نوێنه‌رایه‌تیه‌كی
جیاوازی خه‌ڵكی كوردستان، كه له رابردوودا ئێمه ئه‌و كاره‌مان كردووه، ئێستاش
كۆده‌نگییه‌ك دروستبووه كه بێگومان كاری گروپ و ده‌سته زۆر باشتر به‌ڕێوه ده‌چێت
و ئامانجی ده‌بێت، ئێمه هه‌وڵه‌كانمان به‌و ئاراسته‌یه‌دایه كێشه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان به رێگای جیاواز و ئامانجی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
زه‌مه‌ن: ئێوه ئه‌م (15) په‌رله‌مانتاره پێشتر له ژێر ناوی (گروپی ١٥) دا
كارتان ده‌كرد، ئایا ئه‌وه‌ی كردوتانه، تەنها گۆرینی ناو نیە؟
د. رێبوار كه‌ریم
مه‌حمود: پێشتر كۆمه‌ڵیك په‌رله‌مانتار له چوارچێوه‌ی چه‌ند فراكسیۆنێكدا، ئێستا
بووه به هاوپه‌یمانییه‌ك و ئه‌وه ته‌نها ناوگۆڕین نییه، به‌ڵكو ناوه‌ڕۆكیش و
شێوه‌ی كاركردنیشمان كۆمه‌ڵێك به‌ره‌وپێشچونی باش و به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نوێ به‌خۆیه‌وه
ده‌بینێت.
زه‌مه‌ن: هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه‌تان بەرنامەی کارکردنی نوسراوی هەیە؟
د. رێبوار كه‌ریم
مه‌حمود: به‌ڵێ، به‌رنامه‌ی كاركردنمان هه‌یه و (په‌یڕه‌وی ناوخۆ)مان هه‌یه و هه‌موو
ورده‌كارییه‌كانی روونكردووه‌ته‌وه، به ئاشكرا ئه‌وه‌مان تێدا دیاریكردووه، كه
ئامانجه گشتییه‌كانی ئه‌و ئامانجانه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بن،
وه چۆن بتوانین به‌شێوه‌یه‌ك كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك رزگاربكه‌ین له‌و سیاسه‌ته
خراپه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقیشه‌وه په‌یڕه‌وكراوه
به‌رامبه‌ر به یه‌كتر، له ئه‌نجامدا هاوڵاتی زه‌ره‌ری لێكردووه.
زه‌مه‌ن: هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه‌تان لە سێ چوار حیزبی جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ
پێكهاتووه، ئه‌م كاره‌تان چ پەیوەندییەکی بە نزیکبونەوە لە هەڵبژاردن هەیە؟
د. رێبوار كه‌ریم
مه‌حمود: ئه‌و حزبانه‌ی له‌هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه‌ن چه‌ندین په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی
تێدایه، به‌شێكیان حزبیان نییه كه شه‌ش په‌رله‌مانتاریان هیچ حزبێكی سیاسیان
نییه، ئه‌و به‌ڕێزانه‌یشی حزبیان هه‌یه ئه‌مه هاوپه‌یمانی كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاره
بۆ قۆناغی ئێستا و جارێ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن نه دیاریكراوه كاته‌كه‌ی، نه زۆر
روونه كه كه‌ی ده‌كرێت، بۆیه زۆر دیارنییه ئه‌و بابه‌ته چۆن چۆنی ئیشی له‌سه‌ر
ده‌كرێت.
زه‌مه‌ن:میکانیزمی سەرۆکایەتی
کردنی چۆنە؟
د. رێبوار كه‌ریم
مه‌حمود: وه‌ك وتم له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا روونمان كردۆته‌وه و له رۆژانی
داهاتوودا ورده‌كاری ئه‌و بابه‌ته ده‌بینن.
زه‌مه‌ن:پێتانوایه، چیتان
پێ‌بکرێ جیاواز لە رابردوو؟
د. رێبوار كه‌ریم
مه‌حمود: ئێمه له رابردوودا نوێنه‌رایه‌تییه‌كی چاكمان كردووه، دووه‌م ده‌توانین
كۆمه‌ڵێك به‌دیلی سیاسی گه‌وره بسه‌پێنین كه جیاوازبێت له‌وانه‌ی رابردوو، له
پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستانیشدا بێت، وه كۆتایی به‌و كێشه سه‌ره‌كییانه
بێنێت كه بۆ سیاسییه‌كان هیچ گرفتی نه‌بووه به‌ڵام بۆ خه‌ڵك و هاوڵاتی كوردستان
و موچه‌خۆری هه‌رێم زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه.
زه‌مه‌ن:پێتانوایه كاریگه‌ریتان لەسەر حکومەت چه‌ند ده‌بێت؟
د. رێبوار كه‌ریم
مه‌حمود: به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر هه‌ردوو حكومه‌ت ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی چاودێرین و چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین و، به‌دڵناییه‌وه
چاودێری هه‌موو داموده‌زگاكانی نێو عێراق ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوودا
كردومانه.
زه‌مه‌ن:بەڵام پێشتر نەتانتوانی
وەک گروپی ١٥ وەزارەتێک لە حکومەتەکەی کازمی وەربگرن؟
د. رێبوار كه‌ریم
مه‌حمود: ئێمه نه‌پێشتر نه ئێستاش داوای هیچ وه‌زاره‌تێكمان له حكومه‌ت نه‌كردووه،
تاوه‌كو چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین و بۆ ئه‌وه دروستمان كردبێت شت وه‌ربگرین یان ده‌ستكه‌وتمان
هه‌بێت.
زه‌مه‌ن: به‌ڵام ساڵی پار مامۆستا سه‌لیم
شوشكه‌یی ئه‌ندامی گروپی (15) له لێدوانێكیدا بۆ "زه‌مه‌ن" وتبووی له
دروستكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمیدا وه‌ك گروپی 15 به‌مافی خۆمانی ده‌زانین، به‌ركه‌وته‌ی
خۆمان ده‌بێت؟
د. رێبوار كه‌ریم
مه‌حمود: ئه‌مه یه‌كه‌مجارمه ئه‌م قسه ده‌بیستم، ئێمه ئه‌و گفتوگۆیانه‌مان زۆر
نه‌كردووه، ئێستاش له‌م كاته‌دا شتێك نییه به‌ناوی داواكای له‌م بابه‌ته، چونكه
حكومه‌ت وه‌كوخۆی ماوه و هیچ داواكاری و ته‌وزیعاتێك نیه، وه پێشتریش هیچ
شتێكمان داوا نه‌كردبوو، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه له گفتوگۆكاندا به‌شدارنه‌بوین و زۆربه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان ده‌نگیان به كابینه‌ی حكومه‌ت نه‌دا (هه‌رچه‌نده من ده‌نگم پێدا)، ئێمه نه‌چوینه‌ته
گفتوگۆوه بۆ وه‌رگرتنی پۆست ئه‌به‌ده‌ن، نازانم بۆ داهاتوو چۆن ده‌بێت به‌ڵام
تائێستا ئه‌و بابه‌ته جێگه‌ی باس نه‌بووه بۆ ئێمه و روونیشه بۆ هه‌موولایه‌ك.
زه‌مه‌ن: هەلوێستی فراکسیۆنی پارتی و یەکیتی چیە؟
د. رێبوار كه‌ریم
مه‌حمود: بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌وان ئه‌كرێت له پارتی و یه‌كێتی بپرسن.