2883 کوردستان

دوایین زانیارى لەبارەى دابەشکردنى مووچە و رێژەى لێبڕین

03:12 - 12/01/2021

زەمەن_هەولێر

وەزارەتى دارایی و ئابورى ئامادەکارى دەکات بۆ دابەشکردنى مووچە و هەوڵدەدات مانگانە بەپێى ئەو داهاتەى لەبەردەستدایە مووچە دابەشبکات.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابورى بە "زەمەن"ى راگەیاند، رۆژى پێنجشەممە، ٢٠٢١/١/٢١، دەست بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران دەکرێت بە لێبڕینى ٢١%.

وتیشى، ھەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق رێكبكەوێت یان نا، وەزارەتى دارایی هەموو هەوڵێک دەدات مانگانە بەپێی ئەو داھاتەی لەبەردەستى دایە، مووچەى فەرمانبەران دابەشبکات.

لاى خۆیەوە هێڤیدار ئەحمەد جێگری لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، هەفتەى داهاتوو دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران دەستپێدەکات و لەماوەى لە پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان دابەش دەکرێت. 

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن