كەشناسی هەواڵێكی ناخۆشی لەبارەی باران بارینەوە راگەیاند
12:03 - 03/01/2021
"زەمەن"
كەشناسی عێراق پێشبینی دەكات لەم هەفتەیەدا لە
هیچ شوێنێكی عێراق و كوردستان باران نەبارێت.
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە
پێشبینیەكانی بۆ چوار رۆژی داهاتوو راگەیاند.
بەپێی پێشبینیەكە سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ
دەبێت و هەندێكجاریش پەڵەهەور دەبینرێن، لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما
كەمێك دادەبەزن.
بۆ رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ش بە هەمانشێوەی
ئاسمان سامان و پەڵەهەور دەبینرێن پلەكانی
گەرمان كەمێك دادەبەزن بەتایبەت لە ناوچەكانی باشووردا.
كەشوهەوای پێنجشەممە نیمچە هەور و هەوری تەواو
دەبێت لە سەرانسەری وڵاتدا.
کۆتا جار کە لە هەرێمى کوردستان بارانبارى، رۆژى ٢٤ى مانگى رابردوو بوو،
لە دواى ئەو بەروارەوە باران لە هەرێمى کوردستان نەباریوە و سادق عەتییە،
شارەزای کەشناسی دیاری عێراقی لەبارەى هۆکاری کەمی ڕێژەی بارانبارین بەراورد بەساڵی ڕابردوو، دەڵێت، "ئەو
بەرزە پاڵەپەستۆیە کۆنتڕۆڵی کەشی ناوچەکەی کردووە، بەتایبەتی لە چینە بەرزەکانی
ئاسماندا، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش بەو هۆیەوە ڕێگردەبێت لە زیادبوونی ڕێژەی
دابارین".