277 کوردستان

جیهان.. ژمارەی حاڵەتەکانی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا ٤٥ ملیۆنی تێپەڕاند

05:33 - 03/12/2020

  "زەمەن" 


بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا زیاتر لە ٤٥ ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا لە جیهاندا چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی "Worldometers" کە رۆژانە ئامارەکانی کۆرۆنا نوێدەکاتەوە، تا ئێستا ٤٥ ملیۆن و ٤٣ هەزار و ٥٩٥ تووشبووی کۆرۆنا پەتاکەیان تێپەڕاندووە.

ئەو چوار وڵاتەی جیهان کە زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوونیان بە کۆرۆنا لێ تۆمارکراوە و لە هەمان کاتدا، زۆرترین حاڵەتەکانی چاکبوونەوەشیان لێ تۆمار کراوە ریزبەندییەکانیان بەم شێوەیەیە:

هیندستان هەشت ملیۆن و ٩٧٣ هەزار و ٣٧٣،  ئەمریکا هەشت ملیۆن و ٤٦٢ هەزار و ٤٣٤،  بەڕازیل پێنج ملیۆن و ٦٩٨ هەزار و ٣٥٣ و  رووسیا یەک ملیۆن و ٨٥٩ هەزار و ٨٥١.

لە سەرتاسەری جیهانیشدا، ١٨ ملیۆن و ٤٠٨ هەزار و ١٢٥ تووشبووی کۆرۆنا تا ئێستا چارەسەریان بەردەوامە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سەریهەڵدا و تا ئێستا بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و ناوچەدا بڵاوبووەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن