یارجان له رۆژی له دایكبونیدا باڵاپۆشیهكهی جهخت لێكردهوه
10:00 - 27/11/2020
زهمهن - لایف ستایل
کچە خاوهنكاری مۆدێلینگ
و ریكلام، شنیار ئەحمەد ناسراو بە "یارجان" لە یادی رۆژی لەدایکبوونیدا
جەختی لە باڵاپۆشییەکەی کردەوە.
ماوەیەکە لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و تیكتۆك، کچە مۆدێل یارجان تەواوی وێنە کۆنەکانی سڕیوەتەوەو
بە باڵا پۆشییوە دەردەکەوێت، هەروەها لە رۆژی لەدایکبوونەکەیدا دەڵێت"ساڵێکی
تر لەژیانمان تێپەڕی بەڵام یادی لەدایک بونی ئەمساڵم زۆر جیاوازە لەبەرئەوەی یارجانێکی
جیاوازە ".
یارجان ئاماژەی
بەوەش کرد"ئەمساڵ ئەو ھیوایەی خواستم تەنھا ئەوە بوو خودا لەسەر ئەو ڕێگەیەی
ھەڵم بژاردوە بەردەوامم بکات و زیاتر و زیاتر نزیکم بکاتەوەو ئاشنا بم
بە شتی باش و ڕێگای ڕاست".
یارجان لەساڵی
١٩٩٦ لە سلێمانی لەدایک بووەو بێجگە لەوەی شاجوانی سلێمانی بوو، ماوەی چەند ساڵێکە
کاری ریکلام و مۆدێلینگ دەکات و هەمیشە بە دەرکەوتنەکانی هەوادارانی سەرسام دەکرد،
هەروەها بەشداری کلیپێکی کچە گۆرانیبێژ دینا کردووە.