به‌های نه‌وت له جیهاندا به‌رزبوه‌وه
09:32 - 21/11/2020
"زەمەن"
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا له گۆڕانكاری به‌رده‌وامدایه،
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینی و بۆ سه‌رو 45 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك
به‌رز بوه‌وه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، نرخی
بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 45 دۆلار و 11 سەنتە و
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 42 دۆلار و 44 سەنتە.
ئه‌م به‌رزبونه‌وه‌یه له
كاتێكدایه، دوێنێ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بە 44 دۆلار و 21 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 41 دۆلار و 86
سەنت بوو.
بەپێی ئاژانسە ئابورییە
جیهانییەکان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی راستەوخۆی بە هەواڵه‌كان له‌باره‌ی
دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینه‌وه هه‌یه.
ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه، كۆمپانیای مۆدێرنای ئه‌مریكی
سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه‌ی به‌رێژه‌ی 94.5% راگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردووش كه
هەردوو کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی و بایۆنتێکی ئەڵمانی، سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه‌یان
بە رێژەی ٩٠٪ راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش وایكرد نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه بكات.
مانگی رابردوو، نرخی نەوت
نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٣٦ دۆلار و
یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
دوای بڵاوبوونەوە و
تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.
لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی
خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە
ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.