هەشت سەرنج لەسەر پێشانگەی کتێبی نێودەوڵەتی سلێمانی
09:13 - 21/11/2020
پەیامنێری زەمەن
بە چاودێری د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە دروشمی (كتێب
هاوڕێی بەردەوامە) ماوەی چوار ڕۆژە، دووەمین خولی پێشانگەی کتێبی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە بەشداریی زیاتر لە 350 كۆمپانیا و 15 وڵات و سەدان خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێببەردەوامە و بڕیارە تا ٢٨ی ئەم مانگە پێشانگەکە بەردەوام بێت.
لە مەراسیمی دەستپێکی
پێشانگەكەدا ، پارێزگاری سلێمانی و كونسوڵی
ئێران، میسر، سوریا و هندستان و پارێزگاری هەڵەبجە، ئامادەی بوون.
لەم پێشانگەیەدا، کۆمەڵێ
دازگای وەشان و چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب، لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی و
تورکیا و ئێران بەشدارن، پەیامنێری زەمەن لە پێشانگەکەوە، ئەم سەرنج و
تێڕوانینانەی، لەسەر پێشانگەکە بۆ خوێنەران خستووەتە ڕوو:
یەکەم: لە ماوەی ئەم چوار
ڕۆژە جموجوڵێکی ڕۆشنبیریی فراوان لە نێوان خوێنەران و میدیاکاران و نووسەران و
هونەرمەندان لە پێشانگەکە بەدیددەکرێت.
دووەم: سەرەڕای تەنگەژەی
ئابووریی و سیاسی و نەخۆشی کۆرۆنا پێشانگەکە جمەی دێ لە خوێنەران و هەوادارانی
کتێب. کتێبفرۆشان و خانەکانی بەشداربووی پێشانگەکە دەڵێن، سەرەڕای ئەم بارودۆخە
قورسەی سەر شانی خەڵک، ڕێژەی بەشداریی و فرۆشی کتێب لە ئاستێکی بەرزدایە!
سێیەم: لەڕووی بەشداری
دەزگاکانی چاپەمەنی و ژمارەی کتێبی نوێ، لە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلزی،
فارسی، تورکی بوارە جیاوازەکانی ئەدەب، زانست، ئاینی، فەلسەفی، کۆمەڵایەتی.
پێشانگەکە دەوڵەمەند و فرە سەرچاوەیە.
چوارەم: لە رووی ڕێکخستنی
ستاند و بەشی کتێبخانە و خانەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە ڕێکوپێک و ڕێکخراوە.
پێنج: چالاکی کۆڕ و سیمینار
بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بەردەوام هەیە و ئەمەش جموجوڵێکی ڕۆشنبیریی داوە بە
پێشانگەکە.
شەش: لەڕووی دارایی و جولەی
بازاڕەوە. تا ئەم ئێوارەیە (شەممە) نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس هاتووەتە پێشانگەکە، لە
دەرەوەی سلێمانی. ئەمەش جموجوڵێکی ئابووریی و بازرگانی دەخاتە ناو شاری سلێمانییەوە.
حەوتەم: لەڕووی کافتریا و
چێشخانە و لایەنە خزمەتگوزارییەکانی ترەوە، لە ئاستێکی باشدایە. بەڵام دەبێت لە
ساڵانی داهاتوودا، قاوەخانەی زیاتر و براندە ناوخۆیی و جیهانییەکان زیاتر بەشداریی
پێشانگەکە بکەن.
هەشتەم: یەکێ لە خەوشەکانی
ئەم پێسانگەیە، بەشداری نەکردنی چاپخانەکان و ئەو دەزگایانەن، کە کتێب چاپ
دەکەن. ئاشناکردنی خوێنەران و هاوڵاتیان
بە هونەری چاپ و کەرەستە و بزنسی چاپ. ئەمە نەرێتە لە زۆرێ لە پێشانگەکانی کتێبی
نێودەوڵەتی بەشێ بۆ نمایشی چاپخانەکان دادەنێن و نووسەران و هاوڵاتیان سەردانی
دەکەن.