1778 شیوازی ژیان

وێنە.. یارجان دوای باڵاپۆشبوونی لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنە کۆنەکانی داواکاریی هەیە

01:27 - 21/11/2020

زەمەن-لایف ستایل

کچە مۆدێک شنیار ئەحمەد ناسراو بە "یارجان" دوای ئەوەی بوو بە باڵاپۆش داوا دەکات وێنە کۆنەکانی بۆ مەبەستی کار بەکارنەهێنرێتەوە.

 

لە ستۆری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کچە مۆدێل یارجان دەڵێت" سوپاس بۆ تێگەیشتنتان بۆ بەکارنەهێنانی وێنە کۆنەکانم، هێشتا ئەو جێگانەی پێشتر کارم لەگەڵ کردوون، وێنە کۆنەکانم بەکار ئەهێنن، هیوادارم چیتر بەکاری نەهێنن.

 

یارجان ماوەیەک بەر لە ئێستا رایگەیاند بووە بە باڵاپۆش و لەبەر خودا لەچک دەکات نەک لەبەر جوانی و خەڵک.

 

یارجان ناوی "شنیار ئەحمەد"ە، ساڵی ١٩٩٦ لە سلێمانی لە دایک بوە و بەشداری چەندین کاری هونەری کردوە و خۆشی بۆ چەندین پێشبڕکێی شاجوان کاندید کردووە، ساڵی ٢٠١٩ بەشداری هەڵبژاردنی شاجوانی ئاسیا کرد بە دەنگی خەڵک بۆتە خاوەنی نازناوی شاجوانی ئاسیا لەکاتێکدا خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن