جیهان

وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ چاوەڕێی كۆتایهاتنی ماوه‌ی یاسایی یەکلاییبوونەوەی سکاڵاکانه‌

12:16 - 21/11/2020 50 جار خوێندراوەتەوە

"زه‌مه‌ن"

کایلیگ ماکئینانی وتەبێژی کۆشکی سپی، رایگەیاند، دەنگۆکانی ئەنجامدانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا شایەتی ئەوەیە کە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و ئاشکراشی کرد کە دۆناڵد ترەمپ چاوەڕێی کۆتاییھاتنی ماوەی یاسایی دەکات.


کایلیگ ماکئینانی بۆ یەکەمین جار لە دوای راگەیاندنی نافەرمی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.

ماکئینانی بەرگریی لەوە کرد کە ھەنگاوەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی پەتای کۆرۆنا سەرکەوتوو بووە و وتیشی: "دەستپێکی کۆتاییھاتنی پەتاکە، لەژێر سەرکردایەتی ترەمپ دەستیپێکرد".

کایلیگ ماکئینانی ئاماژەی بەوەشدا کە کۆمپانیاکانی Pfizer و Moderna توانیویانە پێکوتەی دژی کۆرۆنا بەرھەمبھێنن و ئەم کارەش لە کاتێکی پێوانەیدا ئەنجام بدەن.

وتەبێژی کۆشکی سپی، لەبارەی دەنگۆکانی ئەنجامدانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا رایگەیاند کە لە بەشێکی زۆری ناوچەکان هەنگاوی یاساییان دەستپێکردووە و وتیشی: "سەرۆک ترەمپ زۆر بە روونی گوتویەتی کە ئەو تەنھا دەیەوێت ئەو دەنگانە ھەژمار بکرێن کە بە رێگەی یاسایی بەکارھێنراون".

کایلیگ ماکئینانی وتیشی: "لەبارەی ھەڵبژاردنەکانەوە تۆمەتی راستی ھەن کە پێویستە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت. لە مێژووی ئەمریکادا بە ھیچ شێوەیەک بەم جۆرەی فراوانەی ئێستا ھەوڵی ئەنجامدانی گەندەڵی لە دەنگەکاندا نەبووە".

وتەبێژی کۆشکی سپی، کایلیگ ماکئینانی راشیگەیاند، دەنگۆکانی ئەنجامدانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا شایەنی ئەوەیە کە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و ئاشکراشی کرد کە دۆناڵد ترەمپ چاوەڕێی کۆتاییھاتنی ماوەی یاسایی دەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement