خەڵكی شنگال؛ دەستیانبەسەر بازگەی تەلەعفەر – شنگالدا گرت
06:54 - 16/11/2020
"زەمەن"
ژمارەیەك لە خەڵكی شنگال دەستیانبەسەر بازگەی تەلەعفەر – شنگالدا گرت و هێزەكانی سوپای عیراق و پۆلیسی فیدراڵی لە بازگەكە كشانەوە.
ئەو ناڕەزاییە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم، دوای ئەوەی هات كە هێزە عیراقییەكان ئامادەنەبون، تەرمی چەكدارێكی یهكینهكانی بهرخودانی شنگال (یهبهشه)، رادەستی خەڵكی شنگال بكەنەوە، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر بە برینداری رەوانەی موسڵ كرا. هەروەها ئەو سێ كەسەشیان دەستبەسەركردووە كە لەگەڵ بریندارەكەدا بون.
ژمارەیەك لە خەڵكی قەزاكە وەك ناڕەزاییەك لە دژی رادەستنەكردنی تەرمی چەكدارەكەی یەبەشە و دەستگیركردنی ئەو سێ كەسەی لە نەخۆشخانە لەگەڵیدا بون، چونەتە سەر بازگەكە و دەستیانبەسەردا گرتووە.
لە ئێستادا هێزەكانی سوپای عیراق و پۆلیسی فیدراڵی لە بازگەكە كشاونەتەوە.
ئەو چەكدارەی یهكینهكانی بهرخودانی شنگال (یهبهشه)، لە بۆردومانێكی فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا، شەوی 8ی تشرینی دوهم، برینداربوو، كاتێك بارەگایەكی ئەو هێز كرایە ئامانج له سنوری ناحیهی سنونێ سەر بە قەزای شنگال.
بریندارەكە دوای رەوانەكردنی بۆ موسڵ بۆ وەرگرتنی چارەسەر، گیانیلەدەستداو هێشتا تەرمەكەیان رادەستی كەسوكاری نەكردۆتەوە.
سەرچاوە: كەركوك ناو