پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان
09:23 - 16/11/2020
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی16-11-2020 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ڕۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی هەندێک کاری خێزانی تەواو بکەیت، ئاگاداربە هەڵە نەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت چونکە مەترسیدارە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
بۆ هەموو شوێنێک مەچۆ و باوەڕ بە قسەی هەموو کەسێک مەکە، خۆشەویستەکەت پەیوەندی لەگەڵ کەسی دیکەدا هەیە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
تا دێت دۆخی تەندروستیت خراپتر دەبێت، پێویستە ئاگاداری خۆت بیت و سەردانی پزیشک بکەیت، هەواڵێکی ناخۆش دەبیستیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
ئەمڕۆ بەشداری بۆنەیەکی هونەری و ڕۆشنبیری دەکەیت و لەوێدا کەسانی گەورە دەناسیت، فشار مەخەرەسەر خۆشەویستەکەت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
گومانت لە هاوڕێیەکت هەیە و باشترە دوورکەویتەوە لێی، واز لە پڕۆژە هاوبەشەکەت بێنە و کارێکی دیکە ئەنجامبدە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەی ئێستات بکەیت کە خراپە، بیر لە داهاتوو بکەرەوەو پلانی بۆ دابڕێژە، پشوو وەرگرە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
ئەم ماوەیە دەچیتە چەند بۆنەیەکەوەو دڵخۆش دەبیت، لەئاست خۆشەویستەکەت کەسێکی خۆپەرست مەبە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لەگەڵ هاوسەرەکەت پەیوەندیت باش نیە و هەست بە بێتاقەتییەکی زۆر دەکەیت، ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
لەمەولا کارەکانت بەباشی بەڕێوە دەچێت و هەموو گرفتەکانت چارەسەر دەبێت، بەهۆی هاوکاری کەسێکەوە هاوسەرگیری دەکەیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19
دۆخت بەرەو باشی دەچێت، ڕێگەمەدە هاوپیشەکانت گاڵتەت پێ بکەن، خۆشەویستەکەت فشاری زۆر دەخاتەسەرت و بێزاربوویت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کەسێکی نزیکت هاوسەرگیری دەکات و تۆش دوای ئەو ئەیکەیت، لەڕووی مادییەوە بەرەو پێش دەچیت و دڵخۆش دەبیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
چەند شتێکی ڕابردووت دێتەوە یاد و پێی بێتاقەت دەبیت، ئاگاداری نهێنییەکانت بەو لای کەس باسی مەکە، خەونێکت دێتەدی.