ڤیدیۆ و زانیاری؛ بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له شنگال
09:04 - 09/11/2020
"زەمەن"
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، شه‌وی رابردوو، بۆردومانی باره‌گایه‌كی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی
شنگال (یه‌به‌شه)یان كرد له سنوری ناحیه‌ی سنونێ.
خودێدا چۆكی، به‌رێوه‌به‌ری
ناحیه‌ی سنونێی شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاندووه: ئامانج له بۆردومانه‌كه
باره‌گای یه‌به‌شه بووه و به‌هۆیه‌وه، "هه‌ڤاڵانی یه‌به‌شه یه‌ك
برینداریان هێناوه‌ته نه‌خۆشخانه، ئه‌ویش بارودوخی
ته‌ندروستی باشه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه".
هه‌روه‌ها داوای له حكومه‌تی عێراقی كرد هه‌ڵوێستیان هه‌بێت دژ به
توركیا، چونكه هێرشه‌كه به‌زاندنی خاكی عێراقه و بۆته هۆی دروستبونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ
له‌نێو هاوڵاتیاندا.
میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه بڵاویانكرده‌وه، بۆردومانه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆکە
بێفڕۆکەوانەکانه‌وه كراوه و ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی "نەسرلموبین" لە مەزرای خەلەف لە گوندی بارێی
سەربە شارۆچکەی خانسۆری شەنگال کراوه‌ته ئامانج.
خاڵ عه‌لی، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له شنگال ده‌رباره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی
توركیا، ده‌ڵێت فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ئۆتۆمبێلێكیان كردۆته ئامانج له ناحیه‌ی
سنونێ و یه‌ك ئه‌ندامی یه‌به‌شه كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه، برینداربووه
و هاوڵاتییه‌كیش له نزیكی شوێنی رووداوه‌كه برینداره.
فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شد ده‌ڵێت ته‌نیا ئه‌و دوو برینداره هه‌یه و زیانی
زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتووه و سوتاوه.