کوردستان

شەپۆلێکى بارانى بەخوڕ هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە

03:40 - 29/10/2020 4706 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

بەپێى پێشبینیەکانى کەشناسێکى دیارى عێراقى، سەرەتاى مانگى داهاتوو شەپۆلێکى بارانى بەخوڕ هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.


 واسیق سەلامى کەشناسى دیارى عێراقى لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بڵاویکردەوە، لەسەرەتاى مانگى داهاتوودا بارانبارین لە ناوچەکە دەستپێدەکات و پێشبینى دەکرێت شەپۆلێکى بەخوڕى باران باکور و خورهەڵاتى عێراق بگرێتەوە و بارانبارینەکەش بۆ ماوەیەک بەردەوامى دەبێت.  

ئەو کەشناسە عێراقییە ئاماژەى بەوەشکردووە، بەگوێرەى پێشبینى دەزگا تایبەتمەندەکانى ئەمەریکا،  باس لە هاتنى دوو ناوچەى پەستان نزم کراوە کە یەکەمیان لەیەکى مانگى تشرینى دووەمى داهاتووەوە دەستپێدەکات و دووەمیشیان ڕاستەوخۆ لە 7ى هەمان مانگدا دەستپێدەکات.  

  هاوکات ماڵپەڕى ئەکواوێزەرى ئەمریکى کە ماڵپەڕێکى جیهانى تایبەتمەندى بوارى کەشوهەوایە، پێشبینى کردووە لە رۆژى ٢ و ٣ و ٧ و ٨ و ٩ ى مانگى ١١، شەپۆلێکى بارانبارین پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بگرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement