سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه
11:08 - 27/10/2020
"زەمەن"
جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی
كه بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌شێك له ئه‌ندامانی یانه‌كه‌وه راگه‌یه‌ندرابوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ بارتۆمیۆ ئه‌ندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکەش ده‌ستیانله‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
بڕیاره ئه‌نجومه‌نی كاتی به‌ڕێوه‌بردنی
كاروباره‌كانی به‌رشه‌لۆنه به‌سه‌رۆكایه‌تی كارلیس توسكیتس، له ماوه‌ی سێ مانگدا بانگهێشتی هه‌ڵبژاردن
بۆ ده‌سته‌ی نوێی به‌ڕێوه‌بردنی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بكات.
هانده‌ران و به‌شێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه چه‌ند جارێك داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بارتۆمیۆیان كردووه، به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه
له خولی ئیسپانی و خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.