وه‌زاره‌تی دارایی له سزا و سووده‌كانی باجده‌ران خۆش ده‌بێت
01:23 - 25/10/2020
"زەمەن"
وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم بڕیاریدا به لێخۆشبوو‌ن لە هەموو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین، بەمەرجێک پێش کۆتایی ئەمساڵ ئەو باجانەی لەسەریانە پاکتاوى بکەن.
وەزارەتى دارایى و ئابورى لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ژێر ڕۆشنایی
نووسراومان ژمارە (274 لە 23/6/2020). سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی
ژمارە (6206 لە 18/10/2020) ڕەزامەندی دا، به لێخۆشبوو‌ن لە هەموو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین، بەمەرجێک تا 31/12/2020 هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاکتاوی بکەن.
ئاماژەى بەوەشکردووە، تایبه‌ت به‌و كۆمپانیا‌و شوێنه بازرگانیانه‌ی
كه قه‌رزی ئاسانكاریان لایه، ده‌كرێت وه به‌رخستن (مقاصه) یان بۆ بكرێت به
رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان
به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت.