721 شیوازی ژیان

ڤیدیۆ.. سامان عومەر کلیپە نوێکەی بڵاوکردەوە

09:25 - 25/10/2020

زەمەن-لایف ستایل

هونەرمەند سامان عومەر نوێترین کلیپی خۆی بەناوی "چی بکەم لێرە" بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی ناودار سامان عومەر لە چەناڵی یوتوب کلیپە نوێکەی بە ناوی "چی بکەم لێرە" بڵاوکردەوە کە كارە هونەرییەكانی لە هەرێمی كوردستان و ئێران بۆ كراوە.

کلیپەکە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی و لەستۆدیۆی نامۆ پڕۆدەكشن لەشاری هەولێر تۆماركراوە پێشتر هونەرمەند سامان عومەر لەلێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە ئامانج لە گۆرانییەکە ئەوەیە" ئەگەر كەسێك لە شوێنێك بێت لەگەڵ كەسێك كە ئەو شوێنەی پڕ بێت لەیادگاری جوان، لە ناكاو ئەو كەسە بڕوات ئەوا ئەو شوێنە دەبێتە خەم و خەفەت، بۆیە گۆرانییەكەش ئەو مەبەستە دەگەیەنێت".

سامان عومەر لە دایکبووی لەساڵی ١٩٧٢لەشاری سلێمانییە، لەساڵی ١٩٩٣دەستی بەکاری هونەری کرددوە لەگەڵ تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد و تاوەکو ساڵی١٩٩٧، خاوەنی چەندین ئەلبووم وگۆرانی و کلیپە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن