2659 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چیت پێدەڵێت؟

09:54 - 18/10/2020

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی18-10-2020 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەواڵی سەیروسەمەرە دەبیستیت لەلایەن کەسوکارتەوە، لە ئاست خۆشەیستەکەت بەرگری لەخۆت بکە، ڕۆشتن بەپێ زۆر بکە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
هەست بەبێتاقەتی دەکەیت و نازانیت چۆن ژیانت بگۆڕیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت جیابوونەوەو بەدوای کەسی کەدا دەگەڕێیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
خێزانەکەت تووشی گرفتێکی گەورە دەبێت، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات شتەکان چارەسەر دەبن، دۆخی تەندروستیت باشە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەهۆی ڕاستگۆیی و پاکیتەوە، کەسانێک دەیانەوێت لێت نزیک ببنەوە بەڵام هەندێکیان باش نین پێویستە متمانەیان پێ نەکەیت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
پێویستە ئاگاداری خەرجییەکانت بی لە پڕۆژە نوێکەت، بە گفتوگۆکرن خۆشەویستەکەت بخەرە سەر ڕێگای ڕاست.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لەلایەن چەند هاوڕێیەکتەوە هاوکاری مادی دەکرێیت و گرفتەکانتی پێ چارەسەر دەکەیت، سەردانی پزیشک بکە چونکە نەخۆشیت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هەست بەقەلەقی دەکەیت و پێویستە بۆ ماوەیەک پشوو وەرگریت، متمانەت بە خۆشەویستەکەت هەبێت با لەدەستی نەدەیت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
دەتەوێت گۆڕانکاری نوێ لە ژیانتدا بکەیت و پەڕەی نوێ هەڵدەیتەوە، هاوسەرەکەت هەست بەتەنهایی دەکات گرنگی پێبدە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەم ماوە ئاگاداری خۆت بە چونکە دەتخەنە کێشەیەکەوە کە دەرچوون لێی ئەستەمە، هەوڵبدە له کۆمەڵێک کەس دوورکەویتەوە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
پێویستە بە وریاییەوە بەرگری لە خۆت بکەیت لەشوێنی کارەکەت و ڕێگە نەدەیت کەس هەڵتخەتڵەتێنێت، گرنگی بەخۆت بە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
هەوڵدەدەیت بچیتە کارێکی نوێوە بۆ ئەمەش دەبێت دان بەخۆتدا بگریت و چاوەڕوانی کەیت، خۆشەویستەکەت دڵی پێت خۆشە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لەپێناو بەدەستهێنانی پارەدا هەموو شتێک دەکەیت بەڵام دەبێت وریابیت و زیان بە کەسایەتیت نەگات، توڕەبوونت کەمکەرەوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن