3157 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ هەواڵێكی خۆشت پێ دەڵێت؟

10:33 - 14/10/2020

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی14-10-2020 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەر کارێک دەکەیت پێشتر خوێندنەوەی بۆ بکە، نابێت خۆشەویستەکەت پشتگوێ بخەیت و گرنگی پێبدە، خواردنی چەوری مەخۆ.

گا (4/20 بۆ 5/20)
کەسێکی تەنها خۆتت لا مەبەستە، ئەمەش زیانت پێ دەگەیەنێت، خۆشەیستەکەت ڕاستگۆ نیە لەگەڵت و لێی جیابەرەوە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
بەهۆی بینینی کەسێکی نزیکتەوە کە لەشوێنێکی دوورەوە هاتوە بۆ لات بێتاقەت دەبیت، تووشی چەند نەخۆشییەک دەبیت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
کەسێکی هەڵەشەو خۆپەرست مەبە، هاوڕێکانت بۆ کارە خراپەکانی خۆت بەکار مەهێنە، گرنگی بە خانەوەدەکەت بدە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
سوود لە زیرەکیت ببینە و بەهۆی بیروبۆچوونەکانت لە کارەکەت بەرەو پێش دەچیت، کۆتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەگەر لە قورسترین و خراپترین دۆخ بیت، مەهێڵە فشاری دەرونی بەسەرتا زاڵبێت، چونکە ڕێگای چارەسەر کردن زۆرە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
متمانەی خۆت لای کەسوکارەکەت لەدەست مەدە، بە وریاییەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
خێزانەکەت لە گرفتێکی گەورەدایە و پێویستە هاوسەنگی لە نێوانیاندا ڕاگرە، خۆشەویستەکەت نەخۆشه و گرنگی پێبدە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
لە کارکردن جدیی بە گرفتەکانت چارەسەر بکە، مەهێڵە هیچ کەسێک دەستوەرداتە ژیانتەوە، گرنگی بە وەرزش بدە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
دەرگای خێر بەڕووتدا دەکرێتەوەو دڵخۆش دەبیت، خۆشەویستەکەت ئاشتبکەرەوە، ئاگاداری تەندروستیت بە و خۆت بپارێزە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
بەهۆی بیرکردنەوە لە ڕابردووت هەست بە ترس و بێتاقەتی دەکەیت، لە خۆشەویستەکەت زویر بویت و لێی جیادەبیتەوە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەمووشێک لەبەرژەوەندی تۆدا بەڕێوەدەچێت، لە هەڵسوکەوتی خۆشەویستەکەت ڕازیت و باوەڕت پێی هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن