شوان كەریم: تهنیا سهرۆكی فراكسیۆنهكان دهتوانن پرسیار له سهرۆكی حكومهت بكهن
09:23 - 03/10/2020
سازدانی: سهرچین ساڵح
لە دانیشتنەكەی رۆژی
دووشەمەی پەرلەمانی كوردستاندا بە میوانداری سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری
دارای، ئەندامانی پەرلەمان ناتوانن پرسیار ئاراستەی حكومەت بكەن و تەنیا سەرۆكی
فراكسیۆنەكان دەتوانن لە چوارچێوەی ئەو تەوەرانەی دیاری كراوە حكومەت قسەی لەسەر
بكات پرسیاریان هەبێت.
لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ
دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" شوان زراری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی
پارتی باس لە شێوازی میواندارییەكەی سەرۆكی حكومەت و ئەو تەوەرانە دەكات كە سەرۆكی
حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارای قسەی لەسەر دەكەن.
زەمەن: بڕیارە رۆژی دووشەممە
سەرۆكی حكومەت بێتە پەرلەمان، شێوازی هاتنەكەی چۆن دەبێت؟
شوان كەریم: شێوازی
هاتنەكە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، سەرۆكی حكومەت دەتوانێت داوای دانیشتنی پەرلەمان
بكات و خۆیشی میوانداری بكات، لە میواندارییەكەدا لەسەر بەرنامەی كاری حكومەت و
بارودۆخی حكومەت روونكردنەوە دەداتە پەرلەمان.
زەمەن: لەو میواندارییەدا
ئەو تەوەرانەی سەرۆكی حكومەت قسەی لەسەر دەكات چییە؟
شوان كەریم: لە میواندارییەكەدا
پێنج تەوەر باسدەكات، كە باری دارای حكومەت و دانوستانەكانی هەرێم و حكومەتی ناوەندو
كاروچالاكییەكانی حكومەت لەم دووساڵی رابردوودا لەگەڵ بارودۆخی كۆرۆناو دۆخی ناوچە
كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
زەمەن: دۆسیەی قاچاخچێتی
لە خاڵە سنورییەكاندا یەكێكە لەو دۆسیە گەورانەی كە لەسەرەتای ئەم كابینەیەوە قسەی
لەسەر دەكرێت و بەڵگە دەخرێتەروو ئایا لەو میواندارییەدا قسەی لەسەر دەكرێت؟
شوان كەریم: ئەو تەوەرانەی
سەرۆكی حكومەت دیاریكردووە باسی لەسەر بكات و روونكردنەوەی لەسەر بدات ئەو تەوەرەی تێدانیە، بەڵام بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ
سەرۆكی فراكسیۆنەكان دەتوانن پرسیاری لێبكەن سەربارەت بە بابەتە هەنوكەی و گرنگەكانی
هەرێمی كوردستان.
زەمەن: كێ ئەو تەوەرانەی
دیاریكردووە كە سەرۆكی حكومەت قسەی لەسەر بكات؟
شوان كەریم: خۆی تەوەرەكانی
دیاریكردووەو سەرۆكی فراكسیۆنەكانیش ئەگەر شتێك بە گرنگ بزانن دەتوانن گفتوگۆی لەسەربكەن.
زەمەن: چی رێكارێكی یاسای
هەیە بۆئەوەی تەوەرێك زیادبكرێت؟
شوان كەریم: زیادكردنی
تەوەر دەكرێت لە ماوەی 24 كاتژمێر پێش دانیشتنی
پەرلەمان، بەڵام دەبێت فراكسیۆنێك بابەتەكە پێشكەش بە سەرۆكایەتی بكات، لە دەسەڵاتی
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانە ئایا فریادەكەوێت ئەو تەوەرە زیاد بكات یان نا.
زەمەن: لەو دانیشتنەدا
ئەندامانی پەرلەمان دەتوانن پرسیار لەسەری حكومەت بكەن و وەڵام وەربگرنەوە؟
شوان كەریم: بەپێی پەیڕەوی
ناوخۆی پهرلەمان لە میوانداریدا تەنها سەرۆكی فراكسیۆن دەتوانێت لەسەر ئەو بابەتانەی
كە سەرۆكی حكومەت روونكردنەوە دەدات داوای روونكردنەوەی زیاتر بكات.
زەمەن: لە دانیشتەكەدا
تەنها سەرۆكی حكومەت قسەدەكات یان جێگرەكەی و وەزیری دارایش قسەیان دەبێت؟
شوان كەریم: سەرۆكی
حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارای ئامادەی دانیشتنەكەی پەرلەمان دەبن، هەرسێكیان
وتەو قسەی خۆیان دەبێت.
زەمەن: بە ئیمزای 23 ئەندامی
پەرلەمان یاداشتی بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت دراوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەم یاداشتە
چی لێدێت؟
شوان كەریم: ئەندامی پەرلەمان
دەتوانێت بە نوقتەی نیزام بەشداربێت ئەگەر پێویست بكات پرسیارێكی هەبێت، دەبێت
نوقتە نیزامییەكەی پەیڕەوی بێت ئەوكاتە رێگەی پێدەدرێت پرسیار بكات، ئەگەر پەیڕەوی
نەبێت لەدەسەڵاتی سەرۆكی پەرلەمانە رێگەی پێنەدات.
زەمەن: دانیشتنەكە بە
شێوەی راستەخۆ لە رێگەی كەناڵەكانی راگەیاندنەوە دەگوازریتەوە یان داخراو دەبێت؟
شوان كەریم: دانیشتنی
راستەوخۆ یان داخراو لە دەسەڵاتی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دایە، لەوانەیە ئەوكاتە
بدرێتە دەنگدان، حاڵەت هەیە دەتوانن داخراو بێت یان كراوەبێت، بەڵام ئەگەر داواكاری
لەسەر بێت دەدرێتە دەنگدان.
زەمەن: بەشێك لە پەرلەمانتاران
پێیانوایە میوانداری سەرۆكی حكومەت بۆ پوچەڵكردنەوەی
سحری یاداشتەكەی 23 ئەندامی پەرلەمانە بۆ بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت؟
شوان كەریم: كە سەرۆكی
حكومەت هات و بارودۆخی حكومەت و بارە دیاریی و سیاسییەكەی روونكردەوە، چی بە بانگهێشتكردن
بێت یان میوانداری جیاوازی چییە ئەگەر مەبەست نیفاقێكی سیاسی نەبێت.
زەمەن: پێدەچێت بەشێك
لە پەرلەمانتاران بە بەڵگە روونی بكەنەوە كە لە هەرێمی كودستاندا گەندەڵی و قاچاخچێتی
هەیە، پرسیاری ئەوەیان هەبێت حكومەت چی كردووە بۆ چارەسەر كردنی؟
شوان كەریم: بۆ كەسێك
هەیە نكۆڵی لەوە بكات كە گەندەڵی و كەموكورتی هەیە؟ حكومەت خۆیشی دەڵێت گەندەڵی هەیەو
خاوەنی پرژەی چاكسازییەو قۆناغی باشی بڕیوە، ئەگەر ئەو قەیرانە دروست نەبوایە ئێستا
یاساكە دەچووە بواری جێبەجێكردنەوە .
زەمەن: لە كۆتای دانیشتنەكەدا
هیچ یاداشتێك یان بڕیارێك دەدرێت؟
شوان كەریم: نا هیچ
ناكرێ، ئەگەر كەموكوڕییەك لە دانیشتنەكەدا هەبێت ئەندامی پەرلەمان دەتوانێت بە یاداشت
بیدات بە دەستەی سەرۆكایەتی بۆئەوەی تەكمیلەی دانیشتنەكە بكرێت.